عێراق بەپەلە داوای تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات
  2025-02-11       2191       

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، کە وەزارەتی دارایی عێراق داوای زانیاری لە هەرێم کردووە بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئاوێنە: سۆران عومەر، ئەندامی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق لە پێگەی فەرمی خۆی نوسیویەتی "وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی یەک، دوو داواکاری بەفەرمی ئاراستەی حکومەتی هەرێم کردووە".

بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی بێت، بەغدا داوای زانیاری فەرمانبەرانی بۆ تەوتینی مووچە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی کردووە، هەروەها داوای داهاتی نانەوتیشی کردووە.

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پابەندیەکانی هەرێم زامنی بەردەوامی مووچەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٥.

وتیشی "ئەمە ڕێکەوتنەکەیە و جێی دەستخۆشیە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت".

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×