لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سێ هاوڵاتیی کورد دەستگیر کران
  2025-04-21       308       

هەڵمەتی دەستگیرکردنی هاوڵاتییانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە درێژەی هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا، سێ هاوڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کران، هەروەها ئەو هاوڵاتییانە بە بێ فەرمانی دادوەر دەستگیر کراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا لەبارەی دەستگیر کردنی هاوڵاتییانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە ڕاگەیەندراوێكدا بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، دوێنێ سەعید زەرگووشی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی ئاودانان لە سنووری پارێزگای ئیلام بە بێ فەرمانی دادوەر لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە، هەروەها ئەو هاوڵاتییە کوردە بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕەخنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیر کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر دوێنێ دوو هاوڵاتیی کورد بە ناوەکانی زاهیر مەحموودیان و محەمەد خزری خەڵکی گوندی شاوانەی سەر بە شارۆچکەی شنۆ لە سنووری پارێزگای ورمێ بە بێ فەرمانی دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، بە پێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا ١٢٧ هاوڵاتیی کورد و ئێران لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیر کراون.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×