وەفدی ئیمراڵی پاش دیدار لەگەڵ ئۆجەلان بەرەو ئیستانبوڵ گەڕانەوە
  2025-04-21       368       

وەفدی ئیمراڵی دەم پارتی، ئەمڕۆ دوشەممە، سەردانی دورگەی ئیمراڵیان كردو پاش دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە، بەرەو ئیستانبوڵ گەڕانەوە.

ئاوێنە: وەفدی ئیمراڵی دەم پارتی پێکهاتبو لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و فایەق ئۆزگور ئەڕۆل، پارێزەر لە نوسینگەی یاسایی سەدە و پێشنیوەڕۆ لە ئیستانبوڵەوە بەڕێکەوتن بۆ دورگەی ئیمرالی.

بەپێی میدیاكانی توركیا وەفدەكەی پاش دیدار لەگەڵ ئۆجەلان بەرەو ئیستانبوڵ گەڕاونەتەوە.

تائێستا زانیاری لەسەر ناوەڕۆکی دیدارەکە بەدەست نەگەیشتوە، هەروەها نازاندرێت ئاخۆ وەفدەكە چاوی لەگەڵ زیندانییانی دیکەی ئیمراڵی (حامیلی یەڵدرم، وەیسی ئاکتاش، عومەر خەیری کۆنار) كەوتوە یان نا.

ئەوە دیداری چوارەمی وەفدی ئیمراڵی دەم پارتییە لەگەڵ ئۆجەلان، پێشتر لە 28ـی کانونی یەکەمی 2024، 22ـی کانونی دوەمی 2025 و 27ـی شوباتی 2025 دیداریان ئەنجام دابو.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×