سبەینێ‌ دیداری یەكێتی لە سلێمانی دەستپێدەكات
  2025-04-22       596       

وتەبێژی دیداری یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی، دیداری یەكێتی لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت.

ئاوێنە: کاروان گەزنەیی، وتەبێژی دیداری یەکێتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژناوانیدا وتی "سبەینێ‌ چوار شەممە 23ی نیسان لە سلێمانی دووەمین دیداری یەكێتی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال ئەنجام دەدرێت".

گەزنەیی ئاماژەی بەوەشدا، دیدارەكە لە كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی پێشمەرگە دەستپێدەكات، كە ئامانج لێی داڕشتنی سیاسەت و ستراتیژی تازەی یەكێتی بە بەشداری كادرانی یەكێتی.

وتەبێژی دیداری سلێمانی وتیشی "یەكێتی مەبەستیەتی بۆ هەلومەرجی نوێی ناوخۆیی و ناوچەیی و خۆ گونجاندن لەگەڵ بارودۆخەكان، ستراتیژ و سیاسەتی خۆی بە بەشداری كادرەكانی دابڕێژێتەوە، كە ئەمەش مۆدێلێكی نوێیە لە حزبایەتی".

"لەماوەی ڕابردوودا 9 كۆنفڕانس لە شار و شارۆچكەكان ئەنجام دراوە بە بەشداری زیاتر لە 12 هەزار كادری ئۆرگانە جیاجیاكانی یەكێتی، كە تیایدا 70 پڕۆژە و زیاتر لە 2 هەزار سەرنج و پێشنیاز پێشكەش كراون". کاروان گەزنەیی وای وت

ناوبراو راشیگەیاند "بەیانی زیاتر لە 5 هەزار كادری یەكێتی بەشداری دیداری دووەمی یەكێتی دەكات، داوایان لێدەكەین پابەندی ڕێنماییەكانی هاتووچۆ و ژینگەییەكان و هێزە ئەمیینەكان و ئاگاداری ڕۆژنامەنووسان بن تاوەكو لە كەشێكی ئارامدا دیدارەكە بەڕێوەبچێت بە ڕەچاو كردنی دۆخی خەڵكی سلێمانی".

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×