دوای ئەوەی نوخشە ناسیح، بوو بە پارێزگاری هەڵەبجە، سمكۆ سالار بە قائیمقامی نوێی هەڵەبجە دەستنیشانكرا.
ئاوێنە: سمكۆ سالار، بەڕێوەبەری پێشووی ناحیەی بەمۆ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد "وەك قائیمقامی هەڵەبجە بە وەكالەت دەستبەكاربووم".
ناوبراو ئاشکراشیکرد "تاوەكو ئەو كاتەی كەسێك بۆ بەرێوەبەری ناحیەی بەمۆ دیاریدەكرێت ئەو بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆی من دەبێت".