تەندروستیی عێراق:ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون بەرزبووەوە
  2025-04-23       160       

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەی تووشبووان و مردن بەهۆی تای خوێنبەربوون رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

ئاوێنە: لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون و حاڵەتێکی نوێی مردن بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 22 کەس تووشی پەتاکە بوون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هاوكات بەپێی ئامارەکان زۆرترین حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون بە نەخۆشییەکە لە سنووری پارێزگای زیقارە کە زیاتر لە حەوت حاڵەتی تێدا تۆمارکراوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی زۆرترین ژمارەی ئاژەڵداران کەوتوونەتە ئەو سنوورەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×