بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوکردەوە، گرێبەستی ئەلیکترۆنی دوای ٦٠ ڕۆژ لە ئەنجام نەدانی مامەڵەکەی سزای دارایی و بۆ هەر ڕۆژێک ١٠ هەزار دیناری دەچێتە سەر.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، سەبارەت بە مامەڵەکانی گرێبەستی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، گرێبەستی ئەلیکترۆنی دوای ٦٠ ڕۆژ لە ئەنجام نەدانی مامەڵەکەی سزای دارایی و بۆ هەر ڕۆژێک ١٠ هەزار دیناری دەچێتە سەر.
ئاماژە بەوەشکراوە، گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ هەر یەک لە مامەڵەکانی (تۆمارکردن گواستنەوەی خاوەندارێتی) ئەنجام دەدرێت، لە نێوان کڕیار و فرۆشیار و ماوەی ٦٠ ڕۆژ ڕێگە پێدراوە بۆ ئەنجامدانی هەر یەک لەو مامەڵانە و لە دوای تێپەڕبوونی ماوەی دیاریکراو سزای دواکەوتن دەیگرێتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەگەر لەدوای ئەو ٦٠ ڕۆژەی، کە دیاریکراوە مامەڵەکە ئەنجام نەدرێت، ئەوا سزای دارایی و بۆ هەر ڕۆژێک ١٠ هەزار دیناری دەچێتەسەر.
دەشڵێن، ئەگەر هاوڵاتییەک نەیەوێت مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتییەکە ئەنجام بدات پێویستە سەردانی بەشی یاسا بکات بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بۆ ئەوەی سزای دواکەوتن نەیانگرێتەوە.