نەشتەرگەری لابردنی چەوری ورگ و دابەزاندنی كێش لە سلێمانی راگیرا
  2025-04-23       696       

بەفەرمانی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، نەشتەرگەری لابردنی چەوی ورگ و نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی كێش لەهەمو نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكان ڕاگیرا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمشەو چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هەمو جۆرەكانی نەشتەرگەری لابردنی چەوری ورگ و نەشتەرگەری تایبەت بەدابەزاندنی كێش لەهەمو نەخۆشخانە حكومی و نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت.

ئەوەشی خسۆتەڕو، راگرتنی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییانە بۆ ماوەیەكی كاتییە تاوەكو بە هەماهەنگی سەندیكای پزیشكانی كوردستان و كۆمەڵە پزشیكییەكان ڕێنمایی نوێی تایبەت بەو جۆرە نەشتەرگەرییانە دەردەكرێن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە، لەگەڵ راگەیەندراوەكەیدا، نوسراوێكی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا  ئاگاداری هەمو نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكان دەكاتەوە هەمو جۆرەكانی نەشتەرگەرییەكی تایبەت بە دابەزاندنی كێش و لابردنی چەوری بوەستێنن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی تاوەكو بەنوسراوێكی تر ئاگاداریان دەكەنەوە، بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیكار دەگیرێتەبەر.

بڕیارەكەی تەندروستی سلێمانی دوای‌ ئه‌وه‌ دێت،‌ ئەمڕۆ چوارشەممە، هەواڵی گیانلەدەستدانی ژنێکی ته‌مه‌ن 36 ساڵان لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكی جوانكاری، بڵاوكرایەوە.

 ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە، ژنەکە ناوی (شۆخان عەبدوڵا) بوەو لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی سلێمانی نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ کراوە، دوای ئەو نەشتەرگەرییە تەندروستیی تێکچوە و گیانی لەدەست داوە.

 ژنەكە دایكی سێ منداڵ بوەو رۆژێک پێش جەژنی رەمەزان گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×