وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بانگهێشتی مەسعود بارزانی بۆ پاریس دەكات
  2025-04-23       421       

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بانگهێشتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی بۆ سەردانی پاریس دەكات بۆ ئامادەبون لە رێوڕەسمی پەردەلادان لەو شوێنەی كە بەمەبەستی رێزگرتن لە قوربانییەكانی هێزی پێشمەرگە لەشەڕی دژبە داعش لە یەكێك لە پاركەكانی پایتەختی فەرەنسا دەكرێتەوە.

ئاوێنە: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی پێشوازی لە ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و پێویستیی پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەتی هەرێم لە زوترین كات خرایە بەرباس و گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و هەڵبژاردنەكانی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها بارودۆخی ناوچەكە و سوریا كرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، پەیوەست بە بارودۆخی سوریا و داهاتوی كورد لەو وڵاتە جەخت لە سەرخستنی هەوڵەكان بۆ گفتوگۆ و نێوەندگیری و یەكڕیزی نێوان لایەنە كوردییەكانی سوریا كرایەوە.

لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیی توركیا، مەسعود بارزانی "هەنگاو و هەوڵەكانی بۆ چارەسەری ئاشتیانە لە توركیا بەرز نرخاند و ڕاشیگەیاند هەرێمی كوردستان هەمیشە ئامادە و پشتیوانی هەمو هەوڵێكە كە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا بگەیێنێتە ئەنجام."

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە كۆتایی دیدارەكەدا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە فەرمی بانگهێشتی مەسعود بارزانی كرد بۆ سەردانی پاریس بۆ ئامادەبون لە رێوڕەسمی پەردەلادان لەو شوێنەی كە بە مەبەستی ڕێزگرتن لە قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستان لە یەكێك لە پاركەكانی پاریس دەكرێتەوە.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×