سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، یادی ڕۆژی جیهانیی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌رز ڕاده‌گرێت كه ساڵانه ده‌كه‌وێته 3ی ئایاره‌وه. له‌م بۆنه‌یه‌شدا هۆشداری ده‌دات له مه‌ترسی به‌كارهێنانی ژیریی ده‌ستكرد (AI) وه‌ك ئامرازێكی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ساخته هه‌واڵ و زانیاری گه‌مه‌پێكراو، یان پێشێلكردنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاوڵاتیان و داوای باشكردنی ژینگه‌ی كاری ڕۆژنامه‌نوسان و ئازادكردنی حوكمدراوان ده‌كات.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ 3ی ئایار، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و رۆشنبیری یۆنسكو(UNESCO) له ژێر دروشمی "ڕوماڵكردن له جیهانێكی نوێ‌دا، كاریگه‌ریی ژیریی ده‌ستكرد (AI) له‌سه‌ر ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و میدیا"، یادی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵبژاردنی كاریگه‌رییه‌كانی (AI) په‌یوه‌ندی به‌و گۆڕانه‌وه هه‌یه كه زیره‌كی ده‌ستكرد هێنایه ئاراوه، ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه ئه‌و ئامرازانه به رۆژنامه‌نوسان ده‌به‌خشێت، كه ده‌بنه هۆی به‌هێزكردنی راپۆرتی بنكۆڵكاری، دروستكردنی ناوه‌ڕۆكی میدیایی، وردبینی له خستنه‌روی راستییه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌رده‌ستخستنی خزمه‌تگوزاری ده‌ستڕاگه‌یشتن به زمانه‌كان و باشتركردنی شیكاری له داتاكان، سه‌رباری ئه‌مه‌ش ته‌كنه‌لۆژیاكه هه‌ڵگری مه‌ترسییه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری چه‌واشه‌كارانه، ساخته‌كردنی ده‌نگ و ره‌نگ، هه‌روه‌ها هه‌ڵگری هه‌ڕه‌شه‌شه بۆ چاودێریكردنی ڕۆژنامه‌نوسان.
سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه پیشه‌ییه‌كانیش، ژیریی ده‌ستكرد (AI) مۆدێلێكی نوێی بازرگانی میدیای ده‌خاته‌ڕو، ئه‌مه‌ش مشتومڕو نیگه‌رانی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژوری هه‌واڵ و پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان و موچه و پاداشتی ماندوبونیان به‌و پێیه‌ی ده‌توانێت به‌شێك له كاره‌كانی ئه‌وان ڕاپه‌ڕێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌نته‌ری میترۆ جه‌ختدكاته‌وه "ژیریی ده‌ستكرد ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێت له ده‌سته‌به‌ركردنی خێرای زانیاری تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریده‌هێنن، به‌ڵام نابێت بكرێت به ئامرازێكی دیكه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ساخته هه‌واڵ و زانیاری گه‌مه‌پێكراو، یان پێشێلكردنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاوڵاتیان و ڕۆژنامه‌نوسان".
سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌م ڕۆژ و بۆنه‌یه‌ش به ده‌رفه‌ت ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت: "هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌مو كاتێك زیاتر پێویستی گفتوگۆی دیموكراسییه بۆ دربازبون له قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی، ئه‌مه‌ش پێویستی به فره‌یی راسته‌قینه‌ی میدیا و ئازادی كاركردنیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی زانیاری و بیربۆچونی جیاواز هه‌یه، دور له گوشار و پێشێلكاری و به دابینكردنی ژینگه‌ی كاركردنی گونجاو بۆ ڕۆژنامه‌نوسان".
له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌نته‌ری میترۆ داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، "زه‌مینه خۆش بكات تا میدیا ڕۆڵی خۆی ببینێت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاركردنیان نه‌هێڵیت، پێشێلكاران و تاوانكارانی به‌رامبه‌ر میدیاكاران ڕوبه‌ڕوی دادگا بكاته‌وه و كارێك بكات ده‌ربازیان نه‌بێت له سزا".
ده‌شڵێت: "با ڕۆژی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بكرێته ده‌رفه‌تێك بۆ به پێداچونه‌وه به حوكمه دادوه‌رییه‌كان دژ به رۆژنامه‌نوسان، "شێروان شێروانی" و "قاره‌مان شوكری" و هه‌ڵگرتنی تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر "ئومێد په‌روشكی" و ئازادكردنیان".
هه‌روه‌ها میترۆ جه‌خت له رۆڵی گرنگی میدیا ده‌كاته‌وه له بڵاوكردنه‌وه زانیاری و گه‌یاندنی به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه، به ئامانجی هۆشیاری زیاتر بۆ تاكه‌كان، ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه و رتكردنه‌وه‌ی گوتاری رقوكینه و كۆتایهێنان ئاشكراكردنی نهێنی كه‌سی و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی و جیاكردنه‌وه‌ی ره‌هه‌ندی گشتی و ره‌هه‌ندی كه‌سی تایبه‌ت، له بڵاوكردنه‌وه‌دا.
سه‌نته‌ری میترۆ راشیگه‌یاندوه كه "سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رۆژنامه‌نوسی كوردستان و ئازادی بۆ حوكمدراوان و راگیراوان".