جێگری ترەمپ: گفتوگۆكانی ئەمریكاو ئێران تا ئێستا زۆر باشن
  2025-05-07       163       

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دانوستانەكانی نێوان وڵاتەكەی و ئێران تا ئێستا "زۆر باشن" و دەشڵێت، ئێران دەتوانێت خاوەنی وزەی ئەتۆمی مەدەنی بێت، بەڵام نابێت بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی هەبێت بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی.

ئاوێنە: جەی دی ڤانس، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی كۆڕبەندی سەركردەكانی میونشن لە واشنتۆن رایگەیاند، دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران بە ئاڕاستەیەكی باش بەڕێوەدەچن و وتیشی، تاوەكو ئێستا دانوستانەكان زۆر باشن.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، دەكرێت بگەینە رێككەوتنێك بۆ تێكەڵكردنەوەی ئێران بە ئابوریی جیهان.

جێگری سەرۆكی ئەمریكا وتی، بەلامانەوە گرنگ نییە بیانەوێت وزەی ئەتۆمییان هەبێت، ئێمە بەوە رازین، بەڵام نابێت بەرنامەی پێتاندنی یۆرانیۆمیان هەبێت بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، ترەمپ دژی بڵاوبونەوەی چەكی ئەتۆمییە، ئامادەش بۆ دانیشتن لەگەڵ روسیا و چین لە ساڵانی داهاتودا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كەمكردنەوەی ژمارەی چەكە ئەتۆمییەكان لە جیهاندا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×