بڕیارە سبەی شەممە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سعودیە و قەتەر بكات، ئەوەش لەكاتێكدایە كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتودا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا سەردانی ناوچەكە بكات.
ئاوێنە: ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سبەی شەممە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوە سەردانی سعودیە دەكات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، كە سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەپێناو بەهێزكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە، هەر سبەی شەممە لە كاتەكانی ئێوارەدا عەباس عراقچی سەردانی قەتەر دەكات بۆ بەشداریكردن لە دانیشتنی گفتوگۆی ئێران-عەرەب لە دەوحە.
سەردانەكەی عراقچی بۆ سعودیەو قەتەر لەكاتێكدایە كە بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەنێوان 13 تاوەكو 16ی ئەم مانگە سەردانی سعودیە، قەتەر و ئیمارات بكات.