كەمێك پێش ئێستا خولی چوارەمی دانووستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد، ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا ئامانجی لە دانووستانەکان بێبەشکردنی مافی ئەتۆمی بێت، ئەوا ئێران هەرگیز دەستبەرداری ئەو مافانە نابێت.
ئاوێنە: میدیا جیهانییەكان دەستپێكردنی خولی چوارەمی دانووستانی نێوان ئەمریكا و ئێران بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو، كەمێك پێش ئێستا خولی چوارەمی دانووستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان دەستی پێ کرد.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا ئامانجی لە دانووستانەکان بێبەشکردنی مافی ئەتۆمی بێت، ئەوا ئێران هەرگیز دەستبەرداری ئەو مافانە نابێت.
جێگای ئاماژەیە، گەڕی یەکەم و دووەم و سێیەمی دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ١٢و ١٩ و ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٥ لە مەسقەت و ڕۆما بە نێوەندگیریی عومان بەڕێوەچوو.