حەماس: ئەو شاندەی ناتانیاهۆ ناردوێتی بۆ قەتەر بێ دەسەڵاتە
  2025-05-20       128       

بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، ناردنی شاندێک لەلایەن بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە بۆ قەتەر، "سەرەڕای نەبونی دەسەڵاتی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن"، بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی نێودەوڵەتییە و ناردنی هاوكارییە مرۆییەكانیش بۆ فریودانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هیچ هاوكارییەك نەگەشتوەتە غەززە، هەروەها نەتەنیاهۆ پابەندە بە بژاردەی شەڕ و تێکدان.

ئاوێنە: بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شاندی ئیسرائیل لە دەوحە، سەرەڕای نەبونی هیچ دەسەڵاتێکی سەلمێنراو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، بە هەوڵێکی ئاشکرای نەتەنیاهۆ بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتیی نێودەوڵەتی و بە درۆ نیشاندانی بەشداری لە پرۆسەی دانوستانەکاندا دەزانن . 

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بەردەوامە لە درێژکردنەوەی مانەوەی شاندەکەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەبێ ئەوەی بچێتە ناو هیچ دانوستانێکی جدییەوە، بەو پێیەی لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوەوە هیچ دانوستانێکی ڕاستەقینە ڕوی نەداوە.

سەبارەت بە چونە یارمەتیەكان بۆ ناو کەرتی غەززە، حەماس وتی، لێدوانەکانی نەتەنیاهۆ هەوڵێکە بۆ فریودانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. تا ئێستا یەک بارهەڵگر نەچوەتە ناو کەرتی غەززە، لەوانە ئەو چەند بارهەڵگرانەی کە گەیشتونەتە دەروازەی کەرم شالۆم و لەلایەن هیچ دەزگایەکی نێودەوڵەتییەوە وەرنەگیراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، پەرەسەندنی هێرش، بۆردومانی بە ئەنقەست بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دڕندانە دژی منداڵان و ژنان، نیازی نەتەنیاهۆ بۆ ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە یەکلاییکردنەوەیەک ئاشکرا دەکات و پابەندبونی بە بژاردەی شەڕ و تێکدان ئاشکرا دەکات.

ئەوەشیخستەڕو، حکومەتی نەتەنیاهۆ بە بەرپرسیار دەزانن لە شکستی هەوڵەکانی ئاشتی، لە ژێر ڕۆشنایی لێدوانی ڕون و ئاشکرای بەرپرسانی ئەو وڵاە سەبارەت بە نیازی درێژەدان بە هێرشەكان و ئاوارەبونی خەڵكی لە خاکی خۆیان، ئەوەش پێچەوانەی ئاشکرا هەمو هەوڵە نێودەوڵەتییەکان.

 نێودەوڵەتییەکان کە هێرش و گەمارۆ ڕەتدەکەنەوە كە لەم دواییانەدا لە چەند وڵاتێکی ئەوروپیەوە هاتون، نوێنەرایەتی سەركۆنەكردنی نوێی سیاسەتەکانی ئیسرائیل و پەرەسەندنی پشتیوانی لە داواکارییە دادپەروەرەکانی فەڵەستینیەكان دەکات.

بزوتنەوەکە بەردەوامی پەیوەندی ئەرێنی و بەرپرسیارانەی خۆی لەگەڵ هەر دەستپێشخەرییەک دوپاتکردەوە کە ئامانجیان وەستاندنی شەڕەکە، کشانەوەی سوپای ئیسرائیل ، هەڵگرتنی گەمارۆ، ڕێگەدان بە یارمەتییەکان بۆ ناو کەرتی و دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوە بێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×