عێراقچی: بە هیچ شێوەیەک لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم گفتوگۆ ناكەین
  2025-05-20       103       

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە دانوستانەكانیاندا لەگەڵ ئەمریكا، بەهیچ شێوەیەک لەسەر پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم گفتوگۆ ناكەن و لە هیچ بارودۆخێكیشدا دەستی لێهەڵناگرن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لەبەردەم داواكارییەكی نالۆژیكی ئەمریكادایە، كە پێشتریش هەمان وەڵام دراوەتەوە، كە تاران گفتوگۆ لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم ناكات و ئەو پرسەی بەتەواوی ڕەتكردووەتەوە.

هەروەها ڕایگەیاند، واشنتۆن وادەیەكی بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی پێنجەمی دانوستانەكان پێشنیازكردووە، بەڵام هەتا ئێستا لەلایەن تارانەوە وەڵام نەدراوەتەوە.

وتیشی: لەسەر بنەمای مافەكانیان و دڵنیاكردنەوەی جیهان كە بەرنامە ئەتۆمییەكەی لە بواری ئاشتیدا بەكاردەهێنێت، تاران بەشداری دانوستانەكانی كردووە، بەڵام لە هیچ بارودۆخێكدا دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵناگرن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×