یه‌ک شه‌ممه‌, 22 ی ‌حوزه‌یران , 2025
زەریف: ئێران زلهێزی ناوچەکەیە
  2025-05-21       244       

لەمیانی کۆڕبەندی دیالۆگی تاران محەممەد جەواد زەریف وەزیری پێشوی دەرەوەی ئێران، ئێرانی بەزلهێزی ناوچەکە وەسفکرد، ده‌شڵێت:"داوا لەوڵاتانی ناوچەکە دەکەم تێڕوانینی خۆیان بۆ یەکتر بگۆڕن‌و ئێران دەبێ پێشەنگی ئەم گۆڕانکارییە بێت".

ئاوێنە: وەزیری پێشوی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، هاوسەنگیی هێز لەگۆڕاندایە، بەڵام ئەم گۆڕانکارییە تەنها بەیەک وڵات نایەتەدی، وەک تانگۆ وایە، پێویستی بەهاوکاریی هەردولا هەیە.

زەریف داوای لەوڵاتانی ناوچەکە کرد کە وەک دەرفەت سەیری یەکتر بکەن.

وتیشی:"نابێت لەڕابردودا بژین یان دوبارەی بکەینەوە، دەبێت داهاتویەکی جیاواز بونیادبنێین".

ئەوە لەکاتێکدا، محەممەد خاتەمی سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران ڕایگەیاندوە، ئێران، لەڕوانگەی زانستیی، ئابوریی، سیاسی‌و ئەمنییەوە، یەکەمین یان دیارترین دەسەڵاتی ناوچەکە نییە، بەڵکو زۆرێک لەڕکابەرەکانی زۆر پێشیکەوتونەتەوە.

ڕایگەیاند، ئەمساڵ کۆتا ساڵی بەڵگە دیدگای 20 ساڵە کە لەساڵی 2005وە دەستیپێکردوە، هەروەک ئێران، لەڕوانگەی زانستی، ئابوریی، سیاسیی‌و ئەمنییەوە، یەکەمین یان دیارترین دەسەڵاتی ناوچەکە نییە، بەڵکو زۆرێک لەڕکابەرەکانی، زۆر پێشیکەوتونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×