ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بریتانی بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه سزای نوێ به‌سه‌ر ڕوسیادا بسه‌پێنێت و له دانوستانه‌كانی ڕوسیا و ئۆكرانیا بكشێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامێكی به‌رجه‌سته به‌ده‌ست نه‌هێنن.
ئاوێنە: سه‌رچاوه‌یه‌ك به ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی راگه‌یاندوه، "گه‌مارۆكان ته‌نها سنورداركردنی بانكی ناگرنه‌وه، به‌ڵكو ڕه‌نگه سه‌رۆكی ڕوسیا به شێوه‌یه‌كی شه‌خسیی بكاته ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی ڕازی بكات ئیمتیازات بدات".
ویلیا‌م تایلۆر باڵیۆزی پێشوی ئه‌مریكا له ئۆكرانیا به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه، له لێدوانه‌كانی تره‌مپ، وا دیاره هه‌وڵی تێگه‌یشتن له ڤلادمیر پوتنی سه‌رۆكی ڕوسیا ده‌دات، "پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا جدییه له‌و قسانه‌ی كه ده‌یڵێت؟ ئایا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتی ڕێوشوێن یان سزای زیاده بكات؟"
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، بیر له توندكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ڕوسیا ده‌كاته‌وه به‌هۆی هێرشه موشه‌كییه به‌رفراوانه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، هاوكات له‌گه‌ڵ دانوستانه‌كان، ناڕه‌زایی خۆی له هه‌ڵوێستی مۆسكۆ ده‌ربڕی.