عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ڕایگه‌یاند، پارتی بە بەرنامە دەستیکردوە بە هەڕەشەكردن لە عێراق و ده‌پرسێت "سودی ئەم هەڕەشانە چیە؟" ئەگەر بەدیلێکتان هەیە فەرمون سبەی بکشێنەوە.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، "پارتی بە بەرنامە دەستیکردوە بە هەڕەشە لە عێراق، سودی ئەم هەڕەشانە چیە! ئەگەر بەدیلێکتان هەیە فەرمون سبەی بکشێنەوە! موچەو ژیانی خەڵک دابین بکەن!".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پارساڵ عێراق حه‌وت ملیار دۆلار زیاتری ناردوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، بەڵام خۆتان 100 ملیۆن بەرمیل نەوتتان فرۆشت، "داهاتەکەی سفرە!".
له 15ی ئه‌م مانگه پارتی لێدوانی جیاواز دژی حكومه‌تی عێراق ده‌دات، له‌وكاته‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، پێویسته له‌م قۆناغه‌دا پابه‌ندبون به ده‌ستوری عێراق ڕابگه‌یه‌نرێت و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ستور دۆخی عێراق سه‌قامگیر نابێت، هه‌ر لایه‌نێكیش بیه‌وێت كاری به زۆرینه بكات له عێراق سه‌رناگرێت.
له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وتی، "وایانلێکردوە وادەزانرێت خەبات و تێکۆشانی ئەم میللەتە، ئەو هەمو ساڵە، ئەو هەمو سەرکردە و شەهیدە بۆ داواکردنی موچە بوە، ئەگەر خەبات بۆ موچە بوبێت، دەوڵەتانی پێشوتر دەستیان ماچ دەکردین".
مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، مامه‌ڵه‌كردنی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی موچه‌وه به ڕێنمایی هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌س بوه له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا، جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و "ئەو مامەڵەی بەغدا لەگەڵ موچەخۆران کردویانە، بەهیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵ نییە".