بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، نیگەرانن لەوەی كە موچەخۆران بەبێ وەرگرتنی موچە پێ دەنێنە جەژنی قوربانەوە. دڵنیاییش دەدات كە دوای جەژن هەوڵەكانیان چڕتر دەكەنەوە بۆ چارەسەركردنی گرفتی موچە.
ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پەیامێكدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە رایگەیاند"نیگەرانم لەوەی موچەخۆران بەبێ وەرگرتنی موچەکانیان پێدەنێنە ئەم جەژنەوە، ئەوە غەدرێکی گەورەیە کە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەو مافە سەرەتاییەیان بێبەش بکرێن."
سەرۆكی یەكێتی وتوشیەتی"دڵنیابن دوای جەژن هەوڵەکانمان چڕتردەکەینەوە تاوەکو تەواوی بەربەستەکان لابدەین و بەهەر رێگەیەک بێت دەرچەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە گەورەیە بدۆزینەوە."
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتی:
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ کامەرانییان بۆ دەخوازم.
نیگەرانم لەوەی موچەخۆران بەبێ وەرگرتنی موچەکانیان پێدەنێنە ئەم جەژنەوە، ئەوە غەدرێکی گەورەیە کە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەو مافە سەرەتاییەیان بێبەش بکرێن.
دڵنیابن دوای جەژن هەوڵەکانمان چڕتردەکەینەوە تاوەکو تەواوی بەربەستەکان لابدەین و بەهەر رێگەیەک بێت دەرچەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە گەورەیە بدۆزینەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان