پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، گەشتیارێكی عەرەب لە سنوری ناحیەی مەیدان لەكاتی مەلەكردندا لە روباری سیروان خنكا.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا وتی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسنوری ناحیەی مەیدان گەشتیارێکی عەرەب بەناوی (جابر نەجم حەمود) لەدایکبوی 2004 دانیشتوی شارەبان لەکاتی مەلەکردندا لەڕوباری سیروان خنکا.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ناوبراو لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی گەشتکردن هاتونەتە سنوری گەرمیان و لەئێستادا سێ هاوڕێی کە لەکاتی ڕوداوەکەدا لەگەڵی بون دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی دەربەندیخان کراوە، پۆلیسی مەیدان لەسەر ڕوداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە.