یه‌ک شه‌ممه‌, 22 ی ‌حوزه‌یران , 2025
کۆمسیۆن پێویستی بە ٢٥٠ هەزار فەرمانبەرە
  2025-06-10       250       

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، نزیکەی 188هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ پۆستی فەرمانبەری هەڵبژاردن، راشیانگەیاند پێویستیان بە نزیکەی 250 هەزار کارمەند بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن هەیە.

ئاوێنە: کۆمیسیۆنەکە لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت “وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 11.11.2025 و بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان پێویستی بە نزیکەی 250 هەزار کارمەند بۆ پڕۆسەكە هەیە، چ فەرمانبەر بێت، یان دەرچووی زانكۆ، یان خوێندکار.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، “ژمارەی ئەو كەسانەی داواکارییان پێشكەش كردووە، تا دوێنێ 9.6.2025 گەیشتووەتە 187 هەزار و 861 کەس”.

كۆمیسیۆنە لە ئێستاوە ئاشكرای كردووە، “سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنی ستافی كارمەندانی هەڵبژاردن عەلی ساڵح جەعفەر، كە جێگری سەرۆكی كارگێڕی و داراییە لە فەرمانگەی هەڵبژاردن، لە ئێستاوە لەگەڵ نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەی كردووە، كە نووسراوی سوپاسنامە پێشكەش بەو فەرمانبەر و كەسانە بكرێت، كە لە رۆژی هەڵبژاردن كار دەكەن.

ئەوانەی دەیانەوێت لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق وەك كارمەند لە كۆمیسیۆن و سەر سندوق كار بكەن، دەبێت فۆڕمێكی ئۆنلاین لەسەر پلاتفۆرمەكانی كۆمیسیۆن (سایت و سۆشیال میدیا) پڕ بكەنەوە، بۆ ئەوەی ناویان بۆ كارەكە دەربچێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×