2025-06-18   760     
سوپای ئیسرائیل ئاشكرایده‌كات، لەسەرەتای جەنگەوە لەلایەن ئێرانەوە 400 موشەک‌و 350 درۆنیان ئاراستە کراوە، ده‌شڵێت:"شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی ئیسرائیل ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی سه‌نته‌رفیوژیان کردوەتە ئامانج".
ئاوێنە: سوپاى ئیسرائیل ده‌ڵێت:"شه‌وی ڕابردوو به 50 فڕۆكه‌ی جه‌نگی‌و به‌پلانی هه‌واڵگریی ورد كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌تاران كراونه‌ته ئامانج، گرنگترینیان ناوه‌ندێكی به‌رهه‌مهێنانی سه‌نته‌رفیوژو چه‌ند ناوه‌ندێكی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك بوو".
هه‌ر ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌وه ئێران 400 موشه‌كی بالیستیكی‌و 350 درۆنی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردوه.
پێشتریش ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه به‌بی بی سی ڕاگه‌یاندبوو، له‌هێرشی هه‌ینیی ڕابردوی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران زیان به‌ر سه‌نته‌رفیوژه‌كانی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز كه‌وتوه.