کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک دەستگیرکرا
  2025-06-18       408       

لەسەر دۆسیەی كوشتنی هاوڵاتییەک، تۆمەتبارێک لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ دەستگیرکرا.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ شەو لە گەڕەكی ڕزگاری ناحیەی تەکیە هاوڵاتییەك كوژرا، هێزەكانی پۆلیسی سنوورەكە دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیانپێكرد.

ڕاشیگەیاند، دوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تەكیەی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ و بە هاوكاری مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی چەمچەماڵ توانرا شوێنی تۆمەتباری هەڵاتوو دەستنیشان بكرێت و دەستگیربكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریانخستووە، تۆمەتبار بە چەكی جۆری دەمانچە هێرشی كردووتە سەر تاوانلێكراو و كوشتویەتی .

پۆلیس ڕاشیگەیاند، ئێستا تۆمەتبار ( ر ئـ م ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دەستیش گیراوە بەسەر ئەو چەكەی كە تاوانەكەی پێ‌ ئەنجامدراوە .

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×