ئیسرائیل: بارەگای سەرەكی "ئاسایشی ناوخۆ"ی ئێرانمان لە تاران وێرانكرد
  2025-06-18       282       

یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشێكدا بارەگای سەرەكی "ئاسایشی ناوخۆ"ی ئێرانیان لە تاران وێرانكردوە كە "باڵی سەركوتكاری" رێبەری ئێرانە.

ئاوێنە: یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس وتی، زریانی لێدان لە تاران بەردەوامە.

وتیشی "فڕۆكە جەنگییەكانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بارەگای ئاسایشی ناوخۆی رژێمی ئێرانیان وێرانكرد كە باڵی سەركوتكاری رێبەرە دیكتاتۆرەكەی ئێرانە."

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیسرائیل چەند شوێنێكی تارانی پایتەختی ئێرانی بۆردومان كرد، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رەنگە مەبەستی ئەو هێرشەیان بێت كە كراوەتە سەر بارەگای سەرەكی فەرماندەیی پۆلیسی ئێران كە دەكەوێتە نزیك مەیدانی وەنەك لە تاران.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×