ترەمپ: ھێشتا لەبارەی ئێرانەوە بڕیاری كۆتاییم نەداوە
  2025-06-18       220       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، هێشتا لەبارەی ئێرانەوە بڕیاری كۆتاییم نەداوە. لەبارەی ئەوەی كە ئایا پلانیان بۆ دوای روخانی رژێمی ئێران هەیە، دەڵێت، پلانمان بۆ هەمو شتێك هەیە، بەڵام پێویستە چاوەڕێ بكەین بزانین چی رودەدات.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمشەو چوارشەممە، لە كۆشكی سپی قسەی بۆ رۆژنامەنوسان كردو لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و ئێران دوا.

سەرۆكی ئەمریكا لەوەڵامی ئەوەدا كە ئایا پلانیان بۆ دوای روخانی رژێمی ئێران هەیە، وتی، "پلانمان بۆ هەمو شتێك هەیە، بەڵام پێویستە چاوەڕێ بزانین چی رودەدات."

ترەمپ وتیشی، ئێران دەیەوێت لەگەڵمان كۆببێتەوەو ئێمەش ئەوە دەكەین.

جەختیشی كردەوە كە ئیسرائیل لە شەڕەكەیدا دژبە ئێران سەردەكەوێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بیرۆكەی لەبارەی ئێرانەوە هەن بەڵام لەدوایین ساتەكاندا بڕیار دەدات و وتیشی، هێشتا بڕیاری كۆتاییم لەبارەی ئێرانەوە نەداوە.

جەختیشی كردەوە كە نایەوێت بەشداربێت لە ھێرشكردنە سەر ئێران بەڵام دوپاتیشیكردەوە كە ئێران نابێت چەكی ئەتۆمی هەبێت.

ترەمپ وتیشی، پێموایە ئێران چەند هەفتەیەكی كەمی مابو بۆ ئەوەی چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.

بەپێی قسەی ترەمپ ئێرانییەكان دەیانویست بۆ دانوستان بێنە كۆشكی سپی بەڵام كاتەكە تێپەڕی و ئێستا ناتوانن لە ئێران بێنە دەرەوە بەهۆی موشەكەكانی ئیسرائیلەوە.

جەختیشی كردەوە كە شەڕی ناوێت، بەڵام بژاردە تەنیا لەنێوان شەڕ یان گەیشتنی ئێران بە چەكی ئەتۆمیدایە.

لەگەڵ ئەوەش وتی، دەرگام بەڕوی دانوستان لەگەڵ ئێران دانەخستوەو دەكرێت لەگەڵیان كۆبونەوە بكەین و بگەینە رێككەوتن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، چاومان لە ئاگربەست نییە بەڵكو چاومان لە سەركەوتنی تەواوەتییە.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×