وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، دیکتاتۆرە ترسنۆکەکەی ئێران، لە قوڵایی حەشارگە قایمەكەی دانیشتووەو بە ئەنقەست نەخۆشخانەو باڵەخانەكانی نیشتەجێبوون لە ئیسرائیل دەکاتە ئامانج.
ئاوێنە: یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، من و سەرۆک وەزیران فەرمانمان كرد بە چڕكردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر بە ئامانجە ستراتیژی و ئامانجە سیادییەكان لە تاران، بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانیان و لەناوبردنی رژێمەكەیان.
ڕاشیگەیاند، ئێران تاوانی جەنگ لە مەترسیدارترین جۆری ئەنجام دەدات، خامنەیی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت لەسەر تاوانەکانی.
رژێمی خراپەكاری ئێران هەموو سنورە ئەخلاقییەکانی بەزاندووە، موشەک دژی منداڵان و بەساڵاچووان هەڵدەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، رژێمی ئێرانی، تیرۆریست و دڕندەیە، پێویستە لە ڕەگەوە هەڵبکەندرێت، لەپێناو ئاسایشی ئیسرائیل و جیهان.