نەتەنیاهۆ: لەدوای هێرشەكەی ئەمڕۆی ئێران، هیچ سەركردەیەكی ئەو وڵاتە پارێزراو نابێت
  2025-06-19       592       

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەخت دەكاتەوە كە  لەدوای هێرشەکەی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر کۆمەڵگەی پزیشکیی سۆرۆکا لە باشوری ئیسرائیل، هیچ سەرکردەیەکی ئەو وڵاتە پارێزراو نابێت لە هێرشەکانیان.

ئاوێنە: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەردانی شوێنی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئێرانی لە کۆمەڵگەی پزیشکیی سۆرۆکا كردو لەبارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی،  "کەس پارێزراو نابێت و هەمو بژاردەکان کراوەن."

وتیشی"باشتر وایە لە راگەیاندنەکاندا قسە لەسەر ئەمە نەکرێت."

 سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جەختی کردەوە، ئیسرائیل توانای هەیە ئەگەر پێویست بکات بە تەنیا تەواوی ئەرکی روبەڕوبونەوەی ئێران جێبەجێ بکات و وتیشی"لە کۆتایی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، نابێت هیچ هەڕەشەیەکی ئەتۆمی و موشەکی بالیستی لەسەر ئیسرائیل بمێنێت."

 نەتەنیاهۆ لەبارەی بەشداریكردنی ئەمریكا لە شەڕەكەدا وتی" "بەشداریکردنی ئەمریکا لە جەنگەکەدا بڕیاری سەرۆک ترەمپە، ئەو کارێک دەکات کە بۆ ئەمریکا باش بێت. منیش کارێک دەکەم بۆ ئیسرائیل باش بێت. ئەو شارەزای گەمەکەیە."

بەقسەی نەتەنیاهۆ، تەواوی گەلی ئیسرائیل لەم جەنگەدا باج دەدەن و وتیشی "باجی کەسی هەیە، خەڵک بریندار بون و خێزانەکان ئازیزانیان لەدەستداوە. ئەمە خێزانی منیشی گرتوتەوە و ئەمە دوەمجارە کە بێنی ئەڤنەری کوڕم بەهۆی هەڕەشەی موشەکییەوە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە. ئەمە باجێکی کەسییە بۆ دەستگیرانەکەشی، دەبێت بڵێم کە هاوسەرە ئازیزەکەم پاڵەوانێکە، ئەویش باجێکی کەسی دەدات."

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×