وتەبێژی كۆشكی سپی: ترەمپ لەماوەی دو هەفتەی داهاتودا بڕیار لەبارەی ئێرانەوە دەدات
  2025-06-19       319       

كارۆلاین لیڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، ترەمپ پێی وایە دەرفەتێكی گەورە بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران لە ئارادایە، بۆیە لەماوەی دو هەفتەی داهاتودا بڕیاری خۆی لەبارەی بەشداریكردن لە شەڕ دژی ئێران دەدات.

ئاوێنە: كارۆلاین لیڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەوەی كە ئایا ئەمریكا بەشێوەیەكی راستەوخۆ دەچێتە نێو شەڕەكەی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئاشكرایكرد، سەرۆك ترەمپ وتویەتی، لەسەر بنەمای بونی دەرفەتێكی گەورە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئێران كە دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا بكرێت یان نەكرێت، بڕیاری خۆی لەبارەی بەشداریكردن لەماوەی دو هەفتەی داهاتودا دەدات.

لەبارەی ئەو پەیامەی كە لایەنگرانی ئاسایی ترەمپ بۆ سەرۆكی ئەمریكایان ناردوەو تێیدا نیگەرانی خۆیان لە پەیوەست بە بەشداریكردنی ئەمریكا لە جەنگەكەدا دەربڕیوە، كارۆلاین لیڤیت وتی، "متمانەتان بە سەرۆك ترەمپ هەبێت."

جەختیشی كردەوە كە ترەمپ لە خولی یەكەمی سەرۆكایەتی خۆیدا پارێزگاری لە ئاسایشی جیهان كرد لە رێگەی "ئاشتی بە بەكارهێنانی هێز".

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە دەستپێشخەرییەكان لەگەڵ ئێران بەردەوامن، بەڵام ئەوەی رون نەكردەوە كە هۆكاری ئەوە چییە ترەمپ پێی وایە "دەرفەتێكی گەورە" هەیە بۆ دانوستان.

هەروەها كاتێك پرسیاری لەبارەی هەڵوێستی ئیدارەی ئەمریكاوە لێكرا لەسەر گۆڕینی رژێم لە ئێران، لیڤیت وتی، ئەولەویەتی یەكەمی سەرۆك گەرەنتیكردنی ئەوەیە كە ئێران سەركەوتو نەبێت لە دروستكردنی چەكی ئەتۆمی.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×