وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: ماوەی دو هەفتە لەبەردەستە بۆ دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران
  2025-06-20       228       

دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دوای گفتوگۆکانی لە کۆشکی سپی لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند، پەنجەرەیەك بۆ دیپلۆماسی بۆ دو هەفتە كراوەتەوە.

ئاوێنە: دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، رۆژی پێنجشەممە، لە واشنتن لەگەڵ ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، کۆبوەوە و بەپێی میدیای بەریتانیا، دوای كۆبونەوەكەی لە واشنتۆن، وەزیرە بەریتانییەكە راستەوخۆ بەرەو جنێڤ بەڕێكەوتوە بۆ ئەوەی ئەمرۆ هەینی، لەگەڵ هاوتا ئەڵمانی و فەرەنسییەكەیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆ لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتە بكەن.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیاو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا جەختیان كردەوە كە ئێران نابێت ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

هێشتا دیار نییە كە ئایا وەزیرە بەریتانییەكە لەدوای دیدارەكەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو ستیڤ ویتكۆف، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا، پەیامی راستەوخۆی لە واشنتۆنەوە بۆ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێیە یان نا.

لامی بە ئاماژەدان بە قسەكانی سەرۆكی ئەمریكا كە ئاماژەی بەوەدابو، لەماوەی دو هەفتەی ئایندەدا بڕیار لەبارەی بەشداریكردنی ئەمریكا لە هێرشكردن یان هێرش نەكردنە سەر ئێران دەدات، وتی، ئێستا پەنجەرەیەك بۆ دیپلۆماسی بۆ دو هەفتە كراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×