وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا: تەنانەت قسەكردنیش لەسەر كوشتنی خامنەیی قبوڵكراو نییە
  2025-06-20       176       

وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا رایگەیاند، مۆسكۆ كاردانەوەی نەرێنی دەبێت لە ئەگەری كوشتنی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێراندا.

ئاوێنە: دیمیتری پیسكۆف، وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا(كرملین) لە چاوپێكەتنێكدا لەگەڵ سكای نیوز رایگەیاند، تەنانەت قسەكردنیش لەسەر كوشتنی خامنەیی قبوڵكراو نییە.

جەختیشی كردەوە كە كاردانەوەی مۆسكۆ بەرامبەر كوشتنی خامنەیی "زۆر نەرێنی" دەبێت و روسیا كردەوەیەكی لەو جۆرە قبوڵ ناكات، چونكە هەنگاوی وا بەرەو نادیار سەردەكێشێت.

هەروەها لەبارەی ئەو هەواڵانەشەوە كە باس لە ئەگەری بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی تەكتیكی دەكەن لەلایەن ئەمریكاوە لە دژی ئێران، رایگەیاند، ئەو هەواڵانە تەنیا مەزەندەن و وتیشی، پێشهاتێكی لەو جۆرە، كارەساتبار دەبێت.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×