عراقچی: هیچ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی و گفتوگۆیەكمان لەگەڵ ئەمریكییەكان نەبوە
  2025-06-20       189       

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمریكییەكان چەند جارێك پەیامیان بۆ ناردون بەڵام رەتیدەكاتەوە هیچ گفتوگۆ یان پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان لەگەڵیان هەبوبێت. دەشڵێت، لەبارەی بەرنامە موشەكییەكەمان گفتوگۆ لەگەڵ هیچ كەسێك ناكەین.

ئاوێنە: عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی وڵاتەكەی، رایگەیاند، ئەمریكییەكان لەماوەی جەنگدا چەند جارێك پەیامیان بۆ ناردون.

وتیشی، ئێمە بە راشكاوی وتومانە تا ئەو كاتەی هێرشەكانی ئیسرائیل رانەگیرێن، هیچ گفتوگۆیە مانای نییە.

وتیشی، ئێمە لەگەڵ ئەمریكییەكان وەك شەریكی ئیسرائیل لەم جەنگەدا، هیچ قسەیەكمان نییە.

جەختیشی كردۆتەوە، ئێمە هیچ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی و گفتوگۆیەكمان لەگەڵ ئەمریكییەكان نەبوە و ئەو هەواڵانەی لەمبارەیەوە بڵاوكراونەتەوە راست نین.

جەختیشی كردەوە كە لەبارەی بەرنامە موشەكییەكەیان لەگەڵ هیچ كەسێك گفتوگۆ ناكەن.

وتوشیەتی، بەشێك لە وڵاتان پەیوەندییان كردوە

ئاماژەی بەوەشدا، داخوازی بۆ راگرتنی شەڕەكە ئێستا دەستی پێكردوەو زیاتریش دەبێت.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×