پزیشكیان: راگرتنی بێ مەرجی هێرشەكانی ئیسرائیل تەنیا رێگەیە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ
  2025-06-20       420       

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، لەم دۆخەی ئێستادا تاكە رێگە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ، راگرتنی بێ مەرجی هێرشەكانی ئیسرائیلە.

ئاوێنە: مەسعود پزیشكیان، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێكدا لە تۆڕی ئێكس، نوسیویەتی، "ئێمە بەردەوام بەشوێن ئاشتی و ئارامییەوە بوین، بەڵام لەم دۆخەی ئێستادا تاكە رێگە بۆ كۆتاییهێنان بەم جەنگە داسەپێندراوە، راگرتنی بێ مەرجی دەستدرێژییەكانی دوژمن و گەرەنتیكردنی تەواوەتی كۆتاییهێنانە بە سەركێشیی زایۆنییەكان بۆ هەمیشە."

سەرۆك كۆماری ئێران جەختیشی كردۆتەوە كە "جگە لەوە وەڵامەكانی ئێمە بۆ دوژمن توندتر و پەشیمانكەرەوەترن."

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×