سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی و حزبه سونییه‌كان له به‌غدا له كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراواندا، بڕیاریان دا به پێكهێنانی "ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانی" كه وه‌ك چه‌ترێكی كۆكه‌ره‌وه كارده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی ده‌وری كۆده‌بێته‌وه بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێست و بڕیاری سوننه‌كان.
ئاوێنه: له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه به‌ناوی "ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانی"یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتوه، له‌ڕوانگه‌ی به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و هه‌ستكردن به قه‌باره‌ی ئه‌و ئاڵه‌نگارییانه‌ی كه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا روبه‌ڕوی وڵات بونه‌ته‌وه، سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی و حزبه سونییه‌كانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان له به‌غدا له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری خه‌میس خه‌نجه‌ر ئه‌نجامدا كه پێكهاتون له حزبی ته‌قه‌دوم، حزبی عه‌زم، هاوپه‌یمانی سیاده، هاوپه‌یمانی حه‌سمی نیشتمانی و حزبی جه‌ماهیر.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركرده‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر پێشهاته سیاسییه جیاجیاكان كرد‌و هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر سروشتی ئه‌و ئاڵه‌نگارییانه كرد كه روبه‌ڕوی وڵات به‌گشتی و پارێزگاكانیان به‌تایبه‌تی بونه‌ته‌وه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و كاركردن به روانگه‌یه‌كی هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ پاراستنی سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌ره‌تیكردنی مافه ده‌ستورییه‌كان و به‌هێزكردنی نوێنه‌رایه‌تیكردن له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هاوپه‌یمانی و حزبه سونییه‌كان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی "ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانی" وه‌ك چه‌ترێكی كۆكه‌ره‌وه بۆیان، كه له‌ڕێگه‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگی له هه‌ڵوێسته‌كاندا ده‌كرێت و روانگه و بڕیاره‌كان یه‌كده‌خرێن له‌باره‌ی سه‌رجه‌م دۆسیه نیشتمانییه گه‌وره‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها كاری پێكه‌وه‌یی نێوان سه‌ركردایه‌تی و لایه‌نه سیاسییه‌كان پته‌وده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جه‌ماوه‌ردا بێت و ئه‌دای سیاسیان به‌رزبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدراوه، هه‌روه‌ك سه‌ركرده‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانی به‌شێوه‌یه‌كی ده‌وری و رێك‌وپێك به‌رده‌وامی به كۆبونه‌وه‌كانی خۆی بدات له‌ماوه‌ی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌ماندا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌ركرده‌كانی لایه‌نه سوننییه‌كان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نه‌كه كراوه ده‌بێت به‌ڕوی سه‌رجه‌م هاوبه‌شه نیشتمانییه‌كانیاندا و جه‌ختیش له‌و نه‌گۆڕاوانه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌كاته‌وه كه ده‌بنه مایه‌ی پاراستنی یه‌كێتی و سه‌قامگیری عێراق و مافه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ده‌پارێزێت له ڕوانگه‌یه‌كی نیشتمانییه‌وه به ئامانجی بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و دادپه‌روه‌ر بۆ هه‌موان.
له كۆتاییشدا داوایان له جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان كردوه پشتیوانی له‌و هه‌نگاوه نیشتمانییه بكه‌ن كه ئامانج لێی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاركردنی سیاسی و خواسته‌كانیانه به‌ره‌و قۆناغێكی نوێی سه‌قامگیری و بونیادنان.