نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابوریی عێراقی رایگه‌یاند، له عێراق ساڵانه 420 ملیار دینار بۆ موچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان ده‌ڕوات و چاوخشاندنه‌وه به موچه‌كانیاندا، پرسێكی گرنگه به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر پێداچونه‌وه‌یه به ئیمتیازاته‌كانیاندا.
ئاوێنه: نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابوریی عێراقی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له عێراق، 6087 كه‌سی پله تایبه‌ت هه‌ن كه 767یان له پله‌ی "أ" و 5319یان له پله‌ی "ب"دابن.
وتوشیه‌تی، كۆی گشتی ئه‌و موچه‌یه‌ی ساڵانه به پله تایبه‌ته‌كان ده‌درێت نزیكه‌ی 420 ملیار دیناره.
ئه‌و شاره‌زایه جه‌ختیشی كردۆته‌وه، چاوخشاندنەوە بە موچەی پلە تایبەتەكاندا پرسێكی گرنگە بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان و هاوسەنگكردنەوەی موچەو بەدیهێنانی جۆرێك لە دادپەروەریی كۆمەڵایەتی، بەڵام گرنگتر له‌وه پێداچونه‌وه‌یه به ئیمتیازاتەكانی پەیوەندیدار بە هاندان و پاداشت و پێشینەو پاسەوانان و خزمەتگوزارییەكان و ئیمتیازاته‌كانی تردا كە پێكەوە چەند هێندەی ئەو موچەیەن كە پێیان دەدرێت.