بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق جه‌خت ده‌كاته‌وه، راده‌ستكردنی چه‌ك یاخود سازشكردن له‌سه‌ر "مقاوه‌مه" له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا بونی نییه‌و ئه‌وه‌ش پرسێك نییه بۆ سازشكردن له‌ژێر گوشاردا.
ئاوێنه: جه‌واد ته‌یباوی، وته‌بێژی سه‌ربازیی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"با هه‌موان بزانن، راده‌ستكردنی چه‌ك یاخود سازشكردن له‌سه‌ر مقاوه‌مه له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا بونی نییه. ئه‌و پرسه، دۆسیه‌یه‌كی سیاسی و بڕگه‌یه‌كی دانوستانكردن نییه، به‌ڵكو بیروباوه‌ڕیی سه‌روه‌ری و گه‌ره‌نتی بڕیار و قه‌ڵغانی شكۆیه كه به گوشار ناشكێنرێت و به هه‌ڕه‌شه سازشی له‌سه‌ر ناكرێت."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "دروشمی نه‌گۆڕ و هه‌میشه‌ییمان ئه‌وه‌یه كه ئێمه پارێزه‌ری ئه‌م نیشتمانه‌ین و به‌رده‌وام ئاماده‌ین بۆ به‌رگریكردن لێی و قوربانیدان به گیانمان له‌پێناویدا و رۆڵه‌ی نیشتمانه‌كه‌ین له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی راست به‌ره‌و عێراقێكی به‌هێز و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركه‌وتو."