بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه. به‌پێی ئاژانسێكی عێراقی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیش ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه ده‌بێت.
ئاوێنه: ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له ماڵی عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه كۆده‌بێته‌وه‌و بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
رۆژی 25ی ئه‌م مانگه، عامر فائیز، سه‌رۆكی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، ده‌ست به ئاماده‌كارییه پێویسته‌كان كراوه بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان له رۆژی دوشه‌ممه 29/12/2025.
وتیشی، گرنگه رێككه‌وتنی سیاسی پێشوه‌خته كرابێت بۆ به‌دوربون له رودانی هه‌ر كێشه‌یه‌كی ده‌ستوری.
عامر فائیز وتیشی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق جه‌ختی كردۆته‌وه كه هێشتنه‌وه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان به‌كراوه‌یی، "بیدعه‌یه‌كی یاسایی و نادروسته."
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته به‌رله 29ی ئه‌م مانگه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانی كرابێت.
عامر فائیز وتیشی، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی و موحسین مه‌نده‌لاوی بۆ خۆكاندیدكردن ناوی خۆیان پێشكه‌ش به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردوه و تاوه‌كو ئێستا بڕیار له‌سه‌ر یه‌كێكیان نه‌دراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رۆژی شه‌ممه، واته ئه‌مڕۆ، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆده‌بێته‌وه بۆ تاوتوێكردنی دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان و پێشبینیشی كرد له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كاندیدی چوارچێوه بۆ پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان رابگه‌یه‌ندرێت و هه‌روه‌ها كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیش له هه‌مان كۆبونه‌وه‌دا رابگه‌یه‌ندرێت.