یەکەمین کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق دەستی پێکرد
  2025-12-29       280       

کەمێک پێش ئێستا یەکەمین کۆبوونەوەى خولی شەشەمى پەرلەمانى عێراق دەستی پێکرد، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا کاندیدانى سەکەوتوو سوێندی یاسایی بخۆن و ببن بە پەرلەمانتار و سەرۆکی نوێ و جێگرەکانی هەڵبژێردرێت.

ئاوێنە: یەکەمین کۆبوونەوەى خولی شەشەمی پەرلەمانى نوێی عێراق، بە سەرۆکایەتی عامر فایز بە تەمەنترین کاندیدی سەرکوتوو دەستی پێکرد و دوو بڕگە لە خۆ دەگرێت دانیشتنەکە.

میدیاکانی  عێراق ڕایدەگەیەنن: کەمێک پێش ئێستا عامر فایز بە تەمەنترین کاندیدی سەرکەوتووى پەرلەمان گەیشتە ناو هۆڵی پەرلەمان بۆ بەڕێوەبردنى یەکەمین کۆبوونەوەى خولی شەشەمى پەرلەمانى عێراق.

ئاماژە بەوەش کراوە، کاندیدە سەرکەوتووەکان چوونەتە هۆڵی پەرلەمان و کۆبوونەوەکە دەستی پێکردووە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا کاندیدانى سەکەوتوو سوێندی یاسایی بخۆن و ببن بە پەرلەمانتار، پەرلەمانتارانى کوردیش ئامادەن لە کۆبووەنەکە.

باس لەوەش کراوە، بڕیارە هەر لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆدا سەرۆکى پەرلەمان و دوو جێگرەکەى هەڵبژێردرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، سوننەکان کێشە لەنێوانیاندا هەیە، لە سەر پۆستى سەرۆکى پەرلەمان و هەریەکە لە هەیبەت حەلبوسی و موسەنا سامەڕائیی کاندیدن بۆ ئەو پۆستە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×