وه‌فدی ئێران له پاكستانه‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی نابێت، له‌كاتێكدا كه بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌فدی دانوستانكاری ئه‌مریكیش بگاته پاكستان.
ئاوێنه: وه‌فدی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته شه‌وی رابردو گه‌یشته پاكستان. ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و ئه‌ندامی وه‌فده ئێرانییه‌كه له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی: به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی هاتوینه‌ته پاكستان.
وتوشیه‌تی، له سه‌ردانه‌كه‌دا عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چاوی ده‌كه‌وێت به به‌رپرسانی باڵای پاكستان ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه چاكه‌كانیان و نێوه‌ندگیرییه به‌رده‌وامه‌كه‌یان بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتی بۆ ناوچه‌كه.
ئیسماعیل به‌قایی جه‌ختی كردۆته‌وه كه هیچ پلانێك نییه بۆ كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا. سه‌رنجه‌كانی ئێران ده‌درێنه لایه‌نی پاكستان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌فدی دانوستانكاری ئه‌مریكا بگاته پاكستان.
شه‌وی رابردو كارولاین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی وتی، وه‌فده‌كه پێكدێت لە ستیف ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جارید کوشنەر، راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ.