ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، عیرفان كه‌یانی، یه‌كێك له ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ له‌سێداره‌دراوه.
ئاوێنه: ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، عیرفان كه‌یانی، یه‌كێك له ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ له ئه‌سفه‌هان له‌سێداره‌دراوه.
به‌پێی قسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران، تۆمه‌ته‌كانی عیرفان كه‌یانی بریتی بون له "تێكدان، سوتاندنی موڵكی گشتی و تایبه‌تی، دروستكردنی ترس و تۆقاندن، هه‌ڵگرتنی چه‌قۆ و هێرشكردنه سه‌ر پۆلیس."
رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ش ئه‌میر عه‌لی میر جه‌عفه‌ری، یه‌كێكی دیكه له ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندانه‌كان له ئێران له‌سێداره‌درا.
له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا ژماره‌یه‌ك له زیندانیانی سیاسی له ئێران له سێداره‌دراون. له دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكاو ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، پڕۆسه‌ی له‌سێداره‌دان له‌و وڵاته زیاتر بوه.
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و چالاكانی مه‌ده‌نی نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌باره‌ی زیادبونی ژماره‌ی له‌سێداره‌دانه‌كان و ره‌وتی دادگاییكردنه‌كان و سه‌پاندنی ئه‌م جۆره سزایه به پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌زانن.