قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران هۆشداری ده‌دات له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبونی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكادا، هێزه چه‌كداره‌كانیان وه‌ڵامی توندییان ده‌بێت.
ئاوێنه: قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا سوپای ئه‌مریكا درێژه به گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی بدات، ده‌بێت دڵنیابێت كه له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانمانه به‌توندی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، له رابردو زیاتر ئاماده‌ن بۆ به‌رگریكردنی له سه‌روه‌ری خاك و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه له چوارچێوه‌ی چاودێریكردنی ره‌فتار و هاتوچۆی دوژمنان له ناوچه‌كه‌و كۆنترۆڵكردنی گه‌روی هورمز، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاو ئیسرائیل ده‌ستدرێژی دیكه بكه‌نه سه‌رمان، زیانی گه‌وره‌یان پێده‌گه‌یه‌نین.