عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان كۆبوه‌وه‌و هه‌ڵوێستی ئێرانی له‌باره‌ی ئاگربه‌ست و كۆتاییهێنانی یه‌كجاری به جه‌نگ بۆ رونكرده‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌فدی هاوڕێی له‌گه‌ڵ شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان و به ئاماده‌بونی به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سوپاسی هه‌وڵه جددییه‌كانی پاكستانی كردوه بۆ كۆتاییهێنانی به جه‌نگ و هه‌ڵوێسته سه‌ره‌كییه‌كی ئێرانی له‌باره‌ی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاگربه‌ست و كۆتاییهێنانی یه‌كجاری به جه‌نگ، بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته رونكردۆته‌وه.