فیدان: تورکیا ئامادەیە بۆ پاککردنەوەی گەرووی هورمز لە مین
  2026-04-25       181       

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە و پشتگیری لە پڕۆسەی لابردنی مینە دەریاییەکان دەکات لە گەرووی هورمز.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لەندەن ڕایگەیاند "ئەنقەرە پشتگیری لە پڕۆسەی لابردنی مینە دەریاییەکان لە گەرووی هورمز دەکات و ئامادەیە تیمە تەکنیکییەکانی بنێرێت بۆ هاوکاریکردن لە گەڕانەوەی ئاسایش بۆ ئەو ڕێڕەوە گرنگە".

جەختیشی کردەوە، چاوەڕوان دەکرێت دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی، تیمێکی تەکنیکی نێودەوڵەتی دەست بکەن بە پاککردنەوەی گەرووەکە لە مین و تورکیاش بەشێک دەبێت لەو ئەرکە.

پەیوەست بە هۆکارەکەشەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا رونیکردەوە "بەشداریکردنی توکیا تەنیا بۆ مەبەستی تەکنیکی و مرۆییە نەک سەربازی". فیدان هۆشداریشی دا کە ئەنقەرە نابێتە لایەن لە هیچ ململانێیەکی نوێدا و ئەگەر پڕۆسەکە بەرەو لایەنگیری بڕوات، تورکیا پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیدا دەکات.

هاکان فیدان گەشبینیی خۆی نیشان دا کە کێشەکانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لە گەڕی داهاتووی دانوستانەکانی پاکستاندا چارەسەر بکرێن.
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×