ترەمپ: گەشتەکەمان بۆ پاکستان هەڵوەشاندەوە و پێویست ناکات
  2026-04-25       313       

پاش ئەوەی ماڵپەڕی ئاکسیۆس بڵاویکردەوە کە وەزیری دەرەوەی ئێران چاوەڕوانی شاندی ئەمریکای بۆ گفتوگۆی دانوستان نەکردووە و گەڕاوەتەوە بۆ تاران، سەرۆکی ئەمریکاش گەشتەکەی بۆ ئەو ئیسلام ئاباد هەڵوەشاندووەتەوە و وتویەتی "پێویست ناکات".

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی چاوەڕواننەکراودا بۆ تۆڕی هەواڵی "فۆکس نیوز"، ڕایگەیاند "فەرمانم دا بە هەڵوەشاندنەوەی گەشتی ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر بۆ ئیسلام ئاباد، کە بڕیاربوو بۆ گەڕی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەڕێبکەون".

کەمێک پێش ئێستا ترەمپ بە تیمەکەی وتووە 'نەخێر' پێویست بەو گەشتە ناکات و ئێوە گەشتێکی 18 کاتژمێری بۆ ئەوێ ئەنجام نادەن، چونکە "ئێمە هەموو کارتەکانی گوشارمان لەدەستدایە".

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستە روو، ئێرانییەکان دەتوانن هەر کاتێک بییانەوێت پەیوەندی بە واشنتۆنەوە بکەن، بەڵام چیتر شاندی ئەمریکی گەشتی دوورودرێژ ناکەن "تەنیا بۆ ئەوەی لەوێ دابنیشن و قسەی بێسوود بکەن".
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×