وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانەکەی بۆ پاکستان بە "زۆر بەرهەمدار" ناودەبات و دەڵێت "چاوەڕێین، کە ئایا ئەمریکا بەڕاستی لە دیپلۆماسیدا جدییە یان نا!".
ئاوێنە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەکۆی "ئێکس" نوسیویەتی "سەردانەکە بۆ پاکستان زۆر بەرهەمدار بوو؛ وڵاتێک کە ڕۆڵی نێوەندگیری و هەوڵە برایانەکانی بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ ناوچەکە، لای ئێمە زۆر بەنرخە".
وتوشیەتی "لەم سەردانەدا، هەڵوێستی ئێرانمسەبارەت بە چوارچێوەیەکی کردەیی و جێبەجێکراو بۆ کۆتاییهێنانی هەمیشەیی بە شەڕ دژی ئێران ڕوون کردەوە".
لە کۆتایشدا عێراقچی پەیامی روون بۆ ئەمریکا دەنێرێت و دەڵێت "دەبێت ببینین ئایا بەڕاستی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئیرادەیەکی جددی هەیە بۆ پێشخستنی دیپلۆماسی یاخود نا!".