ئا: ئاوێنە
بۆچی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەی نەتانیاهۆ بۆ ماوەی چەند مانگێک بەنهێنی هێڵدرایەوەو تەنها دوای تەواوبوونی چارەسەریی بەفەرمی نەخۆشییەکە ڕاگەیەندرا.؟!
ئەمە ئەو پرسیارەیە کە ئیسرائیلییەکان بەدوای وەڵامەکەیدا دەگەڕێن.
درەنگ ئاشکراکردنی زانیاری لەسەر تەندروستی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕەخنەی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە. دوابەدوای پشتڕاستکردنەوەی فەرمی کە سەرۆک وەزیران پێشتر تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووەو چارەسەری بۆ کراوە، گفتوگۆی گشتی ڕووی لەتۆمەتەکانی شاردنەوەی سیستماتیکی زانیارییە پزیشکییەکان کردووە.
مەسەلەکە تەنها خودی دەستنیشانکردنەکە نییە، بەڵکو ئەو ڕاستییەیە کە خەڵک دوای ماوەیەکی زۆر لە تەواوبوونی چارەسەرکردنەکە ئاگاداری نەخۆشییەکە بوون.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مەعاریف، وەرەمەکە هەر لەکۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٤ەوە دۆزرایەوە، بەڵام لەو کاتەدا بەفەرمی تەنها وەک وەرەمێکی ڕاپۆرتکراو هیچ نیشانەیەکی شێرپەنجەی تێدا نەبوو.
ئێستا دەرکەوتووە کە حاڵەتەکە شێرپەنجەی پرۆستات لەقۆناغی سەرەتاییدا بووە. نەتانیاهۆ چارەسەری تیشکی بۆ ئەنجامدراوەو پشکنینەکانی ئەمدواییە دەریانخستووە کە نەخۆشییەکە بە تەواوی نەماوە.
ڕەخنەگران پێیان وایە ئەم کارە متمانە بە سیستەمی چاودێری تەندروستی و دامەزراوەی حکومەت بەگشتی تێکدەدات. ئەوان دەڵێن، هاووڵاتیان مافی خۆیانە لەبارەی تەندروستی سەرۆکوەزیرانەوە بزانن، بەتایبەتی ئەگەر نەخۆشییەکی سەختی هەبێت.
ڕۆڵی پزیشکان چی بووە کە پێشتر بەئاشکرا ڕایانگەیاندبوو کە گومانی نەخۆشی شێرپەنجەیی نییە؟!
ئێستا خەڵک مشتومڕ لەسەر ئەوە دەکەن کە تا چەند ئەم ڕاپۆرتە پزیشکیانە سەربەخۆ بوون و ئایا بۆ مەبەستی سیاسی بەکارهێنراون یان نا.
ناتانیاهۆ خۆی دواکەوتنی بڵاوکردنەوەکەی ڕوونکردەوەو ڕایگەیاند کە نایەوێت لەناو شەڕەکەدا ئەو زانیارییانە ئاشکرا بکات، بۆ ئەوەی دەرفەت بەئێران نەدات بۆ مەبەستی پڕوپاگەندە بەکاریانبهێنێت.
بەڵام ڕەخنەگران ئەم ڕوونکردنەوەیە بەناتەواو دەزاننو ئاماژە بەوە دەکەن کە دوای تێکچوونی باری تەندروستی ئاریێل شارۆن، ئیسرائیل زانیارییەکانی تەندروستی سەرۆکوەزیرانی بڵاوکردەوە.
بە گوتەی هەندێک لە چاودێران، ئەو پرسە لەمێژە لەبواری پزیشکیدا تێپەڕیوەو بووەتە بابەتی متمانەو شەفافیەتی حکومەت و مافی خەڵک بۆ زانیاری تەواو سەبارەت بەو کەسەی بڕیارە سەرەکییەکانی حکومەت دەدات.
هاوکات بەشێک لەئیسرائیلییەکانیش جەغت لەسەر ئەوە دەکەن کە خراپ نییە ناتانیاهۆ باری تەندروستی خۆی بەهۆکاری سیاسی دەشارێتەوە.
هەرچەندە درەنگ ئاشکرابوونی شێرپەنجەی پرۆستات نەتانیاهۆ. زیان بەمتمانە بەسیستەمی تەندروستی دەگەیەنێتو بنەمایەکی بنەڕەتی دیموکراسی تێکدەدات، کە مافی گشتی بۆ زانینی بارودۆخی سەرۆکوەزیرانە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، پزیشکی نەشتەرگەری نەتانیاهۆ لە ژووری نەشتەرگەری هاتە دەرەوەو لەبەردەم کامێراکاندا ڕایگەیاند "هیچ گومانی شێرپەنجەیی نییە، بەڵکو پرۆستاتێکی بێهۆشکەر دەرهێنراوە". بەڵام ئەمڕۆ دەردەکەوێت کە ئەو کاتە شێرپەنجەی هەبووە.
ئەمە یەکەمجار نییە ناتانیاهۆ ئەم کارە بکات. سێ ساڵ لەمەوبەر، کاتێک لە کاتژمێرەکانی شەودا بەپەلە بردیانە شێبا، ڕاگەیاندنێکی فەرمی سەبارەت بە"وشکبوونەوەی لەش"و "دڵێکی تەواو ئاسایی" خرایەڕوو. تەنها دواتر پزیشکانی دڵ دانیان بەوەدا نا کە ئەو ڕێکارە لەئەنجامی ناڕێکی لێدانی دڵەوە بووە.
ناتانیاهۆ ڕوونی دەکاتەوە کە هەوڵیداوە بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە دوابخات "بۆ ئەوەی لە لوتکەی شەڕدا بڵاونەکرێتەوە و ڕێگە نەدات ڕژێمی تیرۆریستی لە ئێران پڕوپاگەندەی درۆ بڵاوبکاتەوە". ئەمە ئارگومێنتێکە کە شایەنی ئەوەیە بیشکێنرێت بۆ پێکهاتەکانی. یەکەم: دواکەوتنی بڵاوکردنەوە بۆ چەند مانگێکی خایاند. دووەم: ناتانیاهۆ ئاسایشی نیشتمانی بەکاردەهێنێت بۆ پاساوهێنانەوە بۆ شاردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە بە هەر پێوەرێکی دیموکراسی، هی گشتییە - و نەک تەنها هی ئەو.
ڕێکاری ئیسرائیل - کە لە دوای باری پزیشکی ئاریێل شارۆن داڕێژراوە - مەرجی ئەوە هەیە ساڵانە ڕاپۆرتێک لەسەر تەندروستی سەرۆکوەزیران بڵاوبکرێتەوە و وردەکارییەکانی شیاوی سەرۆکوەزیران بۆ خزمەتکردن دەخاتە ڕوو. نەتانیاهۆ نەک هەر پابەند نەبوو بەڕێکارەکەوە، بەڵکو هەموو رێکارێکی پێشێل کردووە، بەپێچەوانەی ئیهود ئۆلمێرت-ی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل کە جیاواز مامەڵەی کردو چووە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی و دەستبەجێ خەڵکی ئاگادارکردەوە.
هەموومان دژە ئارگیومێنتەکان دەزانین: وەرەمەکە لە قۆناغێکی سەرەتاییدا بوو، چارەسەر کرا، چیرۆکەکە بە باشی کۆتایی هات - کێشەکە چییە؟
کێشەکە نەخۆشییەکە نییە. کێشەکە ئەوەیە کە شێوازێکی بەردەوامی شاردنەوە، بڵاوکردنەوەی زانیاری بە شێوەیەکی حیسابکراو و بەکارهێنانی حاڵەتە فریاگوزاریەکان - ئەمنی، تەندروستی، سیاسی - وەک قەڵغانێک لە بەرامبەر شەفافیەت.
هاوڵاتییەک کە دەچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان پێویستە باری تەندروستی ئەو کەسە بزانێت کە داوای دەنگەکەی دەکات. ئەمە بابەتی هاوسۆزی نییە - مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ هەڵبژاردنێکی ئاگادارانە. کاتێک سەرۆک وەزیران هەڵدەبژێرێت چی ئاشکرا بکات و چی بشارێتەوە، کەی ئاشکرای بکات - ئەو تایبەتمەندی خۆی ناپارێزێت. بە سادەیی سەرەتاییترین حوکمی دیموکراسی پێشێل دەکات. ئەمە دووەم جارە نەتانیاهۆ ئەم کارە دەکات.