پزیشکیان: لەژێر فشار و هەڕەشەدا دانوستان لەگەڵ واشنتۆن ناکەین
  2026-04-26       125       

سەرۆکی ئێران، لە پەیامێکی نوێدا هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند و دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک لە ژێر فشار و هەڕەشەدا ناچێتە ناو “دانوستانی زۆرەملێ”.

ئاوێنە: مەسعود پزیشکیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، ئاماژەی بەوە کردووە کە کردەوەکانی واشنتۆن متمانەی نەهێشتوەو و ڕێگاکانی دیالۆگی ئاڵۆز کردووە.

وەک میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا پزیشکیان جەختی کردەوە کە بۆ هەر پێشکەوتنێک، پێویستە واشنتۆن: کۆتایی بە “کردەوە دووژمنکارییەکان و فشارە ئۆپەراسیۆنییەکان” بهێنێت و گەمارۆکان لەسەر کەرتی کەشتیوانی و بەندەرەکانی ئێران هەڵبگرێت.

هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانە، ئاژانسی “ئیرنا” بڵاویکردەوە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بڕیارە دوای تەواوکردنی سەردانەکەی بۆ عومان، دووبارە بگەڕێتەوە بۆ پاکستان.

عێراقچی ئاماژەی بەوە کردبوو کە سەردانەکەی بۆ ئیسلام ئاباد “بەرهەمدار” بووە، بەڵام هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە کۆبوونەوەی ئەو لەگەڵ دانوستانکارانی ئەمریکی دەکەن لە پایتەختی پاکستان.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×