ئەوەی دەیزانین دەربارەی ئەو کەسەی کە ئەنجامدەری هێرشەکەی "واشنتۆن هیڵتۆن" بووە
  2026-04-26       401       

کۆل تۆماس ئالن تەمەن ٣١ ساڵ کە دەستگیرکرا، مامۆستاو خاوەنی بڕوانامەی ماستەرو پرۆگرامەری یارییە ڤیدیۆیی‌و ئەلکترۆنییەکان، ئەنجامدەری هێرشەکەی "واشنتۆن هیڵتۆن"  بووە.

 

ئاوێنە: بەپێی هەواڵی کەناڵی سی ئێن ئێن، ئەو کەسەی کە گومانی لێدەکرێت شەوی شەممە لەئێوارەخوانی کۆمەڵەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی تەقەی کرد، وەک مامۆستا و گەشەپێدەری یارییە ئەلکترۆنیەکان لەباشووری کالیفۆرنیا کاری کردووە.

کۆل تۆماس ئالن، تەمەن ٣١ ساڵ، کە لەشاری تۆرانسی لۆس ئەنجلۆس ولایەتی کالیفۆرنیا دەژی، لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە وەک ئەو چەکدارە ناسێنراوە کە لە ئێوارەخوانەکەدا ڕاگیرام کاتێک سەرۆک ترامپ و کەسایەتییە بەناوبانگەکانی دیکە سەقاڵی بۆنەیەک بوون.

پڕۆفایلی لینکیدئین کە لەگەڵ ناو و وێنەکەیدا دەگونجێت، وەسفی دەکات وەک مامۆستایەکی نیوەکاتی لە C2 Education، کۆمپانیایەکی وانەوتنەوە. 

بەپێی پڕۆفایلی لینکدئین، ئالن لە ساڵی 2017 لە پەیمانگای تەکنەلۆژیای کالیفۆرنیا دەرچووە و بڕوانامەی ئەندازیاری میکانیکی بەدەستهێناوە و ساڵی ڕابردوو بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا-دۆمینگێز هیڵز بەدەستهێناوە.

بەپێی تۆمارەکانی کۆمیسیۆنی فیدراڵی هەڵبژاردنەکان، ئالن لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا ٢٥ دۆلاری بەخشیوەتە بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کامالا هاریس.

هەروەها ئالن خۆی وەک گەشەپێدەری یارییە ڤیدیۆییەکان لە لینکیدئین وەسف کردووە و پێدەچێت یارییەکی بە ناوی “ Bohrdom ” بڵاوکردبێتەوە ، کە لە ستێم بە نرخی 1.99 دۆلار دەفرۆشرێت.

هەروەها لە لینکیدئین نووسیویەتی کە "لە ئێستادا خەریکی پەرەپێدانی یاری دووەمە.


شەوی شەممە چەکدارێک کە لەهۆتێلەکە بووەو هەڵیکوتایە سەر هۆڵی پێشوازی هۆتێلەکەو بەرەو هۆڵی ئاهەنگەکە ڕایکرد پێش ئەوەی پاسەوانەکانی خزمەتگوزاری نهێنی گەمارۆی بدەن و دەستگیری بکەن.

لەو کاتەدا ترەمپ بەخێرایی شوێنەکەی بەجێهێشت.

لەگەڵ ڕوودانی ڕووداوەکەو تەقە کردنەکاندا میوانەکان خۆیان خستە ژێر مێزەکانەوە و هەندێکیش ڕایانگەیاندووە کە گوێیان لە دەنگی تەقە بووە لە دەرەوەی هۆڵەگەورەکەی واشنتۆن هیڵتۆن کە چالاکییەکەی تێدا بەڕێوەدەچوو.

بەرپرسێک دەڵێت چەکدارەکە تەقەی کردووە. بەپێی سەرچاوەکانی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، ئەفسەرێکی پۆلیس بەهۆی فیشەکێکەوە لە جلیقە دژە فیشەکەکەیدا بریندار بووە

گرتەیەکی ئەمنی کە ترەمپ بڵاویکردۆتەوە، دەردەکەوێت پیاوێک بەناو ئامێری دۆزەرەوەی کانزاکاندا ڕادەکات و ئەفسەرانی پۆلیسی تێپەڕاندووە، کە بە دەمانچەی تەقەی لێدەکەن. پاشان ئەفسەرەکان بەپەلە بەرەو پیاوەکە دەڕۆن.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×