عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عومان، جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان. میدیای ئێران ده‌ڵێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوبراو بۆ ئیسلام ئاباد په‌یوه‌ندی به دانوستانی ئه‌تۆمییه‌وه نییه.
ئاوێنه: ئاژانسی ته‌سنیم، سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكرده‌وه، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه، دوای گه‌شته‌كه‌ی بۆ عومان و دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، جارێكی دیكه به گه‌شتێكی كورت گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئیسلام ئاباد، بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پاكستان درێژه پێبدات.
ئاژانسه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه، عه‌باس عراقچی له ئیسلام ئاباد وێڕای په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردولا وڵات، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پاكستان گفتوگۆ له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی ئێران بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ ده‌كات كه ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئێران پێشتر دراونه‌ته پاكستان وه‌كو وڵاتێكی نێوه‌ندگیر.
ته‌سنیم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سه‌پاندنی سیستمی نوێ له گه‌روی هورمز، وه‌رگرتنی باج، گه‌ره‌نتیكردنی ئه‌وه‌ی كه جارێكی تر هێرش نه‌كرێته‌وه سه‌ر ئێران و هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه عێراقچی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پاكستان باسیان ده‌كات.
ئاژانسه‌كه جه‌ختی كردۆته‌وه كه ئه‌و گفتوگۆیانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به بابه‌تی ئه‌تۆمیی ئێرانه‌وه نییه.
به‌گوێره‌ی میدیای ئێران، بڕیاره دوای گه‌شته كورته‌كه‌ی، عراقچی له ئیسلام ئاباده‌وه به‌ره‌و روسیا به‌ڕێبكه‌وێت.