دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێت دانوستان بكه‌ن، ئه‌وان ده‌توانن ته‌له‌فۆنمان بكه‌ن، چیتر هیچ كه‌س نانێرین بۆ دانوستان.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی وت، ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌كان دانوستانیان ده‌وێت، ده‌توانن بێنه لامان یاخود ته‌له‌فۆنمان بۆ بكه‌ن، هێڵێكی ته‌له‌فۆنی كارا و پارێزراومان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ویستیان ده‌توانین قسه بكه‌ین.
وتیشی، به‌ڵام ئێمه چیتر هیچ كه‌سێك به گه‌شتی 18 سه‌عاته نانێرین بۆ ئه‌وه‌ی دانوستان بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر ویستیان ده‌توانن ته‌له‌فۆنمان بۆ بكه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێرانییه‌كان ده‌زانن ده‌بێت رێككه‌وتنی نێوانمان گه‌ره‌نتی چی بكات. شته‌كه زۆر ئاسانه: نابێت چه‌كی ئه‌تۆمییان هه‌بێت.
تره‌مپ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تاوەکو ئاستێکی زۆر توانیویانە بەرەی توندڕه‌و له ئێران لەنێو ببەن و ئەگەر پێویستیش بکات بەردەوام ده‌بن و بە خێرایی ئەوەی ماوەتەوە لەنێوی دەبەن.
به‌قسه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بەهۆی گەمارۆ ده‌ریاییه‌كه‌وه، ئێران ناتوانێت نەوتەکەی لە کۆگەکان یان لە کەشتییەکاندا هەڵبگرێت، ئەمەش وایکردوە هێڵەکانی گواستنەوەی نەوت لە ناوخۆ و لەژێر زەویدا، "بته‌قنه‌وه."
ئه‌و وتیشی، ئێرانییەکان دەڵێن: سێ رۆژیان لەبەردەم ماوە، پێش ئەوەی ژێرخانی نەوتییان بتەقێتەوە. "هەرگیز ناتوانرێت وەک خۆی چاک بکرێتەوە، تەنانەت ئەگەر چاکیش بکرێتەوە، تەنیا 50٪ـی توانای جارانی دەبێت."
تره‌مپ سه‌رسوڕمانی خۆیشی له‌وه ده‌ربڕی كه به‌قسه‌ی خۆی "هیچ مه‌هاهه‌نگییه‌ك له‌نێو سه‌ركردایه‌تی ئێران‌دا نییه."
هه‌روه‌ها له به‌شێك دیكه لێدوانه‌كانیدا ره‌خنه‌ی توندی له هاوپه‌یمانی ناتۆ گرت و وتی"ئێمە زۆر لە ناتۆ ناڕازین، ناتۆ لەگەڵمان نەبو. ئێمە بۆ ماوەی چەندین ساڵ خزمەتمان کردن و تریلیۆنەها دۆلارمان خەرج کرد، بەڵام کاتێک داوای هاوکارییەکی کەممان کرد، ئەوان ئاماده نەبون."
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی هەوڵەکانی تیرۆرکردنی رایگەیاند، دەزانێت کارەکەی مەترسیدارە، بەڵام دڵخۆشە بەو کارەی دەیکات. سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "ئەگەر سەرۆکێکی کاریگەر بیت، زیاتر لە مەترسیدایت وەک ئەوەی کاریگەر نەبیت. زۆربەی سەرۆکەکان کاریگەر نین و ئەو کارە ناکەن کە دەبێت بیکەن."