ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ره‌ی مقاوه‌مه ئێستا له هه‌مو كات به‌هێزتره‌و ئێران سه‌رنجی له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی حزبوڵا‌و ته‌واوی گروپه‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌یه.
ئاوێنه: ئیسماعیل قائانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی، "یه‌كێتی و یه‌كگرتویی له‌نێو به‌ره‌ی مقاوه‌مه ئێستا له هه‌ر كاتێكی تر به‌هێزتر و پته‌وتره."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئێران سه‌رنجی له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی حزبوڵا و ته‌واوی گروپه‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌یه.
به‌قسه‌ی ئیسماعیل قائانی، مێژو گه‌واهی ئه‌وه‌ده‌دات كه "رژێمی زایۆنی له ده‌یه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا هیچ شه‌ڕێكی به به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی ته‌واو نه‌كردوه‌و شكستیشی له باشوری لوبنان، به‌رده‌وامیی ئه‌م چاره‌نوسه مێژوییه‌یه."